مەسرور بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە



لە پەراوێزی لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە شاری دوبەی لە ئیمارات سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و تاوتوێی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكەن.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 13ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوبەی كۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوولا تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەی جەیهانی تورکیاوە دەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، كە حكومەتی عێراق تۆماری كردبوو، توركیا ناچار كرا بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم و پێدانی قەرەبوو بە عێراق بەهۆی ئەوەی بەبێ‌ مۆڵەتی عێراق نەوتی هەرێمی هەناردە كردووە.

توركیا بە بەردەوامی خاكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات و بە سەدان كیلۆمەتر خاكی هەرێمی بەزاندووە بە بیانووی هێرش كردنە سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا نوسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەکرێت
پێشت لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا نوسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەکرێت
پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند
دواتر پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند
ەیوەندیدار