پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان: بڕیارەکەی دادگامان بە دڵ نەبێت هەڵوێستمان دەبێت



پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان دەڵێت، ئەگەر بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی کۆتای پێکهاتەکان بە خواستی ئەوان نەبوو، هەڵوێستیان دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی ئەو سکاڵایەی یەکێتییەوە بدات کە لەسەر کورسی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستاندا تۆماری کردووە.

سارا دڵشاد، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی گەشەپێدانی تورکمان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، : ئومێدەوارین دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دادگەرانە بدات لەسەر کورسی پێکهاتەکان، بەتایبەتی پێکھاتەی تورکمان، چونکە بێبەشکردنی پێکھاتەیەکی سەرەکی و ڕەسەنی ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دیموکراسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

وتیسی: “ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادگاین و پێش ڕووداوەکە ناکەوین، بەڵام ئەگەر بڕیارێک بدرێت لەگەڵ خواست و مافەکانمان نەگونجێت ئەوە بێگومان ھەڵوێستمان دەبێت و ئەوکات بە ئاشکرا ھەڵوێستەکەمان ڕادەگەیەنین”.

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاندبوو، “یەکێتی سکاڵاکەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناکشێنێتەوە و ئەو یاسایەی، کە ئێستا کاری پێدەکرێت نایەکسانە و پێویستە کۆتاکان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و بۆ لایەنەکانی دیکە بەکارنەهێنرێن” وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت.

ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی یەکلانەکردەوە
پێشت ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی یەکلانەکردەوە
تەرمی دوو کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە
دواتر تەرمی دوو کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار