تەرمی دوو کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە



تەرمی دوو کەس لە گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر چواری بەیانی دوێنێ، تەرمی دوو کەس لە گەڕەکی قولەڕەیسی دۆزرایەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە کوژراوەکان عەرەبن و خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان: بڕیارەکەی دادگامان بە دڵ نەبێت هەڵوێستمان دەبێت
پێشت پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان: بڕیارەکەی دادگامان بە دڵ نەبێت هەڵوێستمان دەبێت
ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەدات
دواتر ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەدات
ەیوەندیدار