ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەدات



سەرۆکی تورکیا پلانی حکومەتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی باکووری کوردستان ئاشکرا دەکات بە جۆرێك بگاتە 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی هەڵمەتی بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ڕایگەیاند، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتمان لە گابار لە 35 هەزار بەرمیل تێپەڕیوە.

وتیشی: “گرنگترین ئامانجمان بەدەستهێنانی سەربەخۆیی تەواوە لە بواری وزەدا. بۆ ئاسایشی وزەی تورکیا بە ئیرادەوە هەندێک کردەوەی بوێرانەمان ئەنجام داوە”.

ئەردۆغان  “ئامانجمانە هەتا کۆتایی ساڵی 2024، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی گابار بگەیەنینە 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

تەرمی دوو کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە
پێشت تەرمی دوو کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد دەرکرد
دواتر ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد دەرکرد
ەیوەندیدار