ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد دەرکرد



دادگای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر مامۆستایەکی ئایینی شاری بۆکاندا سەپاند کە بەشداری لە ناڕەزاییەکانی “ژن، ژیان، ئازادی”دا کردبوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دادیا ورمێ بە تۆمەتی “خراپەکاریکردن لەسەر زەوی”، سزای لەسێدارەدانی بۆ مامۆستا محەمەد خزرنەژاد کەسایەتی ئایینی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان دەرکردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە جگە لە بڕیاری لەسێدارەدانەکە، بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات، سزای 15 ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە دانیشتنی دادگای مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بووە و ئەم چالاکە ئایینیە کە زیاتر لە یەک ساڵە لە بەندیخانە دەستبەسەرە مافی پارێزەرگرتنی نەبووە.

ڕێکخراوی هەنگاو ڕاشیگەیاند، مامۆستا محەمەد خزرنەژاد ڕۆژی 19ی تشرینی دووەمی 2022 لە کاتی خۆپیشاندانەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هاوکات لەگەڵ کورەکەی بە ناوی یاسر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کران و بۆ ماوەی 100 ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە ژێر ئەشکەنجەی لەڕادەبەدەر ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ و دژی خۆی کراوە، کورەکەی لە دوای چەند ئازاد کرا.

ڕوونیشیکردەوە، مامۆستاکە دوای ڕێوڕەسمی یادی ئەسعەد ڕەحیمی یەکێک لە قوربانییانی خۆپیشاندانەکان بووە کە ناوبراو لەم ڕێوڕەسمە لە مزگەوتی ئیفتخاری بۆکان وتاری پێشکەش کردبوو و ڕەخنەی لە شێوازی هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتبوو.

ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەدات
پێشت ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەدات
هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدایە
دواتر هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدایە
ەیوەندیدار