سوود و زیانەكانی سەروپێ‌



سەروپێ یەكێكە لە خواردنە میللیە باوەكانی كوردەواری، كە لە هەر چوار وەرزە بە گشتی و وەرزی زستان بە تایبەتی دەخورێت.

هاوشێوەی هەموو خواردنێكی دیكە كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ – سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانە دەوڵەمەندە بە مادەی كۆلاجین كە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ ( Gelatin ) كە بڕێكی زۆر لە ترشە ئەمینیەكان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێكهێنانی پڕۆتینەكانی ناو لەش ، بۆیە زۆر باشە بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش لە وەرزشوانان ، هەروەها بۆ زیادكردنی كێش.

٢ – یارمەتی خۆپاراستن و كەمكردنەوەی نەخۆشی و هەوكردنی جومگەكان دەدات كە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەری تووشبوونیان زیاد دەكات .
٣ – كاراكردنی پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك و بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس .
٤ – بەهێزكردنی بەرگری جەستە و ڕێگری كردن له هەوكردن و نەخۆشییە جیاوازەكان .
٥ – پاراستنی تەندروستی پێست و یارمەتی بەهێزكردنی مووەكانی قژ و نینۆك .
٦ – یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی ناودەم و كەمكردنەوەی هەوكردنی پووك دەدات .
٧ -یارمەتی بەهێزكردنی توانای سێكسی و زیادكردنی وەچەخستنەوە دەدات، بەڵام لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە .

٨ – یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسك دەدات .
٩ – یارمەتی چارەسەری كەمی ئاسن و كەمخوێنی دەدات .
٨ -بە سوودە بۆ زیادكردنی كێش لەو كەسانەی كێشیان كەمە و لاوازن .
٩ — ڕۆڵی هەیە لە گەرم كردنەوەی لەش و توانای بەرگری سەرما و سۆڵەی زستان .

كێن ئەوانەی نابێت سەروپێ بخۆن یا كەمی لێ بخۆن؟
١ – ئەوانەی كێشەی بەرزی كولیستڕۆڵ و چەورییە سیانیەكان هەیە ، نابێت بە هیچ جۆرێك مێشك و زمانەكەی بخۆن ، باشترە تەنها پێ و لولاقەكانی بخۆن .
٢ — ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن ، نەخۆشی دڵ ، یا نەخۆشی شەكرە ، چەوری جگەر یا پێشتر جەڵتەی دڵ و مێشكیان هەبووە باشترە نەیخۆن بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕ ، مێشك و چاو و زمانەكەی نەخۆن بە هیچ جۆرێك .
٣ – ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ دەكرێت ، یا گورچیلەیان زۆر سستە و خەریكە بووەستێت یا زەرعیان بۆ كراوە.
٤ – لە كاتی ڕێجیم تەنها لە لۆكارب و كیتۆ دایت و هاوشێوەكانی نەبێت .
٥ – ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەوی و زۆری كێش و قەڵەوی ورگیان هەیە و ڕێجێم ناكەن .
٦ – ئەو خانمانەی كێشەی كۆنیشانەی كیسی هێلكەدانیان هەیه و بەرنامەی خۆراكی تایبەت پەیڕەو ناكەن .

ئامادەكردنی، دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

زێلێنسكی و بایدن كۆبوونەوە
پێشت زێلێنسكی و بایدن كۆبوونەوە
ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند
دواتر ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند
ەیوەندیدار