ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند



بەهۆی خراپ مامەڵەکردنیان لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئێران، واشنتنسزای بەسەر پێنج کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی رۆڵیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و هاندانی دادگاکان بۆ ئەوەی سزای توند بۆ خۆپیشاندەران دەربکەن، هەریەک لە محەمەد جەعفەر مونتەزەری سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران، موسلیم موعین سەرۆکی بارەگای سایبەری بەسیج و فەرماندەی سوپای پاسداران لە تاران خرانە لیستی سزاکانی وڵاتەکەمانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها فەرماندەی فەیلەقی بەیتولمەقدیسی سوپای پاسداران لە سنە و جێگری بەرپرسی هەماهەنگی هێزەکانی بەسیج-یش خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

کوشتنی کچێک بە ناو ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە کاردانەوە و ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.

سوود و زیانەكانی سەروپێ‌
پێشت سوود و زیانەكانی سەروپێ‌
داعش لە سەرگەڕان هێرشیکردە سەر سوپای عێراق و کوژراو بریندار هەیە
دواتر داعش لە سەرگەڕان هێرشیکردە سەر سوپای عێراق و کوژراو بریندار هەیە
ەیوەندیدار