بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی هەژاند



دەزگای بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار كرا.

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، شەوی ڕابردوو بەدیاریكراوی لە کاتژمێر ١٠ و پێنج خولەك، بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار كرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بوومەلەرزەكە ٣.٢ بووە و لە سنووری شارۆكەی سیدەكان بووە لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر بووە، چەقی بوومەلەرزەكە بە دووریی ٢١ كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شارۆكەی سیدەكان بووە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

ئەمەش لە کاتیکدایە ئەمساڵ دواین بوومەلەرزە لە پارێزگای دهۆک بوو لە هەرێمی كوردستان، کە مانگی ڕابردوو تۆمارکرا.

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا وێرانکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستکردووە
پێشت هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا وێرانکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستکردووە
گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە
دواتر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە
ەیوەندیدار