گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە



نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 82 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بر ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، هەروەها نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەى تۆمارکردوە و بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.

پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ڕەتکردنەوەی پێشنیازی ئاگربەست لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نرخی نەوت ئاڕستەی بەرە و بەرزبوونەوە بوو.

بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی  هەژاند
پێشت بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی هەژاند
كه‌شناسی هه‌رێم: ئەمشەو ئەگەری نمەباران و بەرزبوونەوەی تۆز هەیە
دواتر كه‌شناسی هه‌رێم: ئەمشەو ئەگەری نمەباران و بەرزبوونەوەی تۆز هەیە
ەیوەندیدار