هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا وێرانکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستکردووە



هێرشەکانی تورکیا زیانێکی بەرچاوی گەیاندووە بە ژێرخانی گرنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆیەوە ملیۆنان کەس لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بێبەشبوون.

لە کاتێکدا جیهان سەرنجی لەسەر شەڕ و ململانێکانی غەززەیە، بەڵام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وێرانکاریی هەیە، تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە و ژێرخانی مەدەنی گرنگی  کردووەتەوە ئامانج.

هێرشەکان هاووڵاتییانی لە کارەبا، ئاو و چاودێری پزیشکی، لەگەڵ خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی دیکە بێبەش کردووە.

لە کۆتاییەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بووەتە هۆی پچڕانی ئاو و کارەبای ملیۆنان کەس.

لە مانگی کانوونی یەکەم و  دووەمدا، تورکیا هێرشەکانی چڕترکردەوە و دامەزراوە پزیشکییەکان و ڕێگاکانی هاتووچۆی بە ئامانج گرت کە لەلایەن کارمەندانی مرۆییەوە بەکاردەهێنرێن.

هێرشەکانی تورکیا بەشێک لە دامەزراوە مەدەنییەکانی بە ئامانج گرتووە لەوانە: نەخۆشخانە، نانەواخانە و دامەزراوە ئاوییەکان، هاوکات سووتەمەنی پێویست بۆ چێشت لێنان، گەرمکردنەوە و کشتوکاڵ، خەریکە تەواو دەبێت.

کۆڕبەندی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی NES ڕایگەیاند کە یەک ملیۆن کەس لە شار و گوندەکاندا کارەبایان پچڕاوە و زیاتر لە ٢ ملیۆن کەسیش لە ئاوی پاک بێبەشبوون.

دامەزراوە پزیشکییەکان لە مانگی کانوونی دووەمدا کرانە ئامانج، دابینکردنی ئۆکسجینی زیاتر لە دەیان نەخۆشخانەی تایبەت و گشتیی پەکخستووە، ئەمەش لە کاتێکدایە هێرشەکان خزمەتگوزارییەکانی لە ٢٨ دامەزراوەی تەندروست پەکخستووە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاو زیادکردووە.

کۆڕبەندەکە هۆشداریدا لەوەی “قەبارەی زیانەکان گەورەیە، کۆمەڵگەی مەدەنی پەکدەخات.”

تورکیا ساڵانێکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هێرشی ئاسمانی لە باکووری سووریا ئەنجامدەدات، پێویستە تورکیا دەستبەجێ دەستبەرداری بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی بێت، ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییە گەورەکان.

سەرچاوە: Human Rights Watch

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات
پێشت یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات
بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی  هەژاند
دواتر بوومەلەرزە شارێکی هەرێمی هەژاند
ەیوەندیدار