جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبووەوە



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و پیشەسازی و گەشتیاریدا. ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لەبارەی چۆنییەتی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئابوریی کۆریای باشور.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی هەمەجۆرکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پشتبەستن بە توانای گەنجان لە بوارەکانی داهێنان و تەکنەلۆجیا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی لەبارەی باشکردنی پرۆسەی حکومڕانی و پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، داواشیکرد کۆریای باشور هاوکاریی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتی لەڕێگەی بەشداریکردنی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە.

 

لە جیابوونەوەی هاوسەرگیریدا کامیان زیاتر ئازار دەچێژن؟
پێشت لە جیابوونەوەی هاوسەرگیریدا کامیان زیاتر ئازار دەچێژن؟
پەرلەمان لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە
دواتر پەرلەمان لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار