لە جیابوونەوەی هاوسەرگیریدا کامیان زیاتر ئازار دەچێژن؟



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە ئاشکرایکردووە، ژنان ئازاری زیاتریان هەیە لە تێکچوونی پەیوەندی هاوسەرگیری یان جیابوونەوە بە بەراورد بە پیاوان بە گشتی.

توێژەرانی زانکۆی پزیشکی چۆنگچینگ لە چین بەدواداچوونیان بۆ ٢٢٨ هەزار کەسی بەساڵاچوو کردووە کە پەیوەندی هاوسەرگیرییان نەماوە واتە: (جیابوونەوە یان جیابووەوەن).

شیکارییەکە دەریخستووە، کە ئەگەری بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی لە سێ مانگی پێش و دوای جیابوونەوە لە هاوبەشی ژیان، لە نێوان پیاوان بە ڕێژەی ٥.٥% و لە نێو ژناندا بە ڕێژەی ٧% زیادی کردووە.

هەروەها بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی لە شەش مانگی پێش جیابوونەوە بۆ هەردوو ڕەگەز زیادی کردووە (بە ڕێژەی 5% بۆ پیاوان و 7% بۆ ژنان).

دەرکەوت کە بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی لەلایەن ئەو ژنانەی کە لە هاوبەشی ژیانیان جیاکراونەتەوە لە چوار ساڵی پێش ڕووداوەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە لەلایەن پیاوانەوە زیادی کرد، بەڵام بەڕادەیەکی زۆر کەمتر.

هەروەها لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ٥٣ هەزار بەشداربوو لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا لە دوای جیابوونەوە پەیوەندییەکی نوێیان بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتی پیاوان.

توێژەران لە گۆڤاری Epidemiology and Community Health نووسیویانە: “جیاوازی ڕەگەزی لە ڕۆڵی خێزان و بەرپرسیارێتی و باری ئابووری زۆرجار کاریگەرییە نەرێنییە گەورەکانی جیابوونەوە لەسەر تەندروستی دەروونی لە ژناندا بە بەراورد بە پیاوان ڕوون دەکاتەوە”.

68 تۆمەتباری قاچاخی نەوت دەستگیر کران
پێشت 68 تۆمەتباری قاچاخی نەوت دەستگیر کران
جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبووەوە
دواتر جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبووەوە
ەیوەندیدار