وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکردنی تاقیکردنەوە بەراییەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، تاقیکردنەوە بەراییەکان بۆ سەرجەم ئاستە ئەکادیمییەکان دەستپێدەکات، وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان پێداویستییە لۆجستییەکانی ئامادەکردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، “سەدان هەزار بەشداربوو لە چوارچێوەی کەشێکی ئەرێنیدا چوونەتە ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، بەو پێیەی ژمارەی تاقیکراوان بۆ قۆناغی ناوەندی گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٢ هەزار و نزیکەی ٧٧هەزار پێشکەشکار”.

سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی، ژمارەی بەشداربووان بۆ سەرجەم لقە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان و داواکاری تەکنیکی گەیشتە نزیکەی ٣٥ هەزار پێشکەشکار.

ئاوی بەنداوی مەهاباد 40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
پێشت ئاوی بەنداوی مەهاباد 40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا جێگیر دەکرێت
دواتر نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا جێگیر دەکرێت
ەیوەندیدار