ئاوی بەنداوی مەهاباد 40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە



بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ئاوی بەنداوی مەهاباد 40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید ڕەحمانی، بەڕێوەبەری ئاوی مەهاباد ڕایگەیاند، ئێستا ئاوی بەنداوی مەهاباد گەیشتووەتە 101 ملیۆن مەتر سێجا، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 40 ملیۆن مەتر سێجا زیاترە.

ڕوونیشیکردەوە، ساڵی ڕابردوو لەم وەرزەدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە 61 ملیۆن مەتر سێجا بووە.

خالید ڕەحمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە هەزار و 385 مەتر و نیوە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا سێ مەتر زیادی کردووە.

 

کەشناسی: خۆڵبارین مەودای بینین کەمدەکاتەوە
پێشت کەشناسی: خۆڵبارین مەودای بینین کەمدەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار