تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی سێ‌ ناوچەی سلێمانی دەستپێدەكات



سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكانی هەرسێ‌ گوندەکانی کەندەکەوە لە سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

مافناس، دیلمان لەتیف، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، رێکارەکانی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان بۆ گوندی دارتووی نەزەر كۆتایی هاتووە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكانی گوندەکانی (کەندەکەوەی ئیسکان و کەندەکەوەی دەواجن و کەندەکەوەی حاجی قادری قەپڵان) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەندازیار و فەرمانبەرانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەت كۆبووەوە و پلانی نوێی تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی، كە هێشتا ماون تاپۆ بكرێن، تاوتوێ كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكە، ساسان عەونی، تیمی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارەكانی ئەو زەوییە كارتانەی هێشتا تاپۆیان نییە تەواو بكرێن و هاووڵاتییان ببنە خاوەن تاپۆی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، تاپۆكردنی ئەو زەوییە كارتانە بەلای حكومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێی بایەخدانە، لە سۆنگەی ئەوەی هاووڵاتییان مافی خۆیانە زەوییەكانیان بەزووترین كات بۆ تاپۆ بكرێت.

 

مەترسییەکانی خواردەمەنییە خێراکان دەزانیت؟
پێشت مەترسییەکانی خواردەمەنییە خێراکان دەزانیت؟
عێراق و ئێران لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە ڕێککەوتن
دواتر عێراق و ئێران لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە ڕێککەوتن
ەیوەندیدار