عێراق و ئێران لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە ڕێککەوتن



دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی ئێران. لەسەر پرسی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان ڕێککەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا بۆ ڕێگریکردن لە کاری قاچاخچێتی.

ئەمڕۆ چوار شەممە واژۆی گرێبەستەکەی نێوان هەردوولا کرا، و لە 11 خاڵ پێکدێت، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قاجاخ لە دەروازەکاندا.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران بەبێ ڕەزامەندی و هەماهەنگی دەستەی دەرواە سنوورییەکانی عێراق، ڕێگە بە کردنەوەی هیچ دەروازەیەکی سنووری نادات و پابەندی دەبێت،

هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئێران دەبێت سەرجەم ئەو دەروازە سنوورییانە دەستنیشان بکات، کە کاری قاچاخچێتی تێدادەکرێت لە نێوان سنوورەکانی هەردوو وڵات بەمەبەستی داخستنیان.

هاوکات ڕێککەوتن لەسەر ئەوەشکراوە، ساڵنامەی کستوکاڵی عێراق بدرێتە ئێران، تاوەکو لەلایەن بەرپرسانی تارانەوە رێگری بکرێت لە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی قەدەغە دەکرێن.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان دەستەی دەروازەی سنوورییەکانی عێراق و لایەنی ئێرانی، کاردەکرێت بۆ کاراکردنی گواستنەوەی ترانزێت لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دیكە لە رێگەی عێراقەوە.

یەکێکی دیكە لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران، قەدەغەکردنی وەرگرتنی باجی نایاساییە لە دەروازە سنوورییەکان.

تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی سێ‌ ناوچەی سلێمانی دەستپێدەكات
پێشت تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی سێ‌ ناوچەی سلێمانی دەستپێدەكات
بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بڕیاریدا
دواتر بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بڕیاریدا
ەیوەندیدار