مەترسییەکانی خواردەمەنییە خێراکان دەزانیت؟



خواردنی خێرا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژیانی ملیۆنان کەسی داگیرکردووە و سەرەڕای زیادبوونی قسەکردن لەسەر زیانەکانی، ساڵانە هەزاران کەس پەیوەندی بە یانەی هاندەرانی “خواردنی خێرا”ەوە دەکەن.

خواردنی خێرا زاراوەیەکە کە ئاماژەیە بۆ “ئەو خواردنانەی کە دەتوانرێت بە خێرایی ئامادە بکرێت و پێشکەش بکرێت، جا لەماڵەوە لە چێشتخانەکان یان شوێنی پێشوازیدا بیخۆن، یان تەنانەت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری گەیاندنەوە داوای بکەن”.

لە ئێستادا ژەمەکانی “خێرا” لە زۆرێک لە وڵاتان زۆر بەناوبانگن چونکە تامەکەی بەتامە و جیاوازە لەو خواردنانەی کە لە ماڵەوە ئامادە دەکرێن، بەڵام لە لایەنی تەندروستییەوە مەترسیدارن.

هۆکاری سەرەکی بۆ ئەمەش ئەوەیە کە خواردنی خێرا وزەی چڕ و کەمی ماددەی خۆراکی تێدایە و ڕێژەیەکی کەم لە ڕیشاڵی تێدایە، دانەوێڵەی پاڵاوتە لەخۆدەگرێت لەبری دانەوێڵەی تەواو و چەوری تێر و کۆلیسترۆڵ و شەکری زیادکراوی تێدایە، هەروەها ڕەنگە ڕێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆم کە وەکو مادەی پارێزەر بەکاردێت و خواردنەکە تامدارتر دەکات بەکاربهێنرێت.

بەپێی پێداچوونەوەیەکی ساڵی ٢٠١٥، خواردنی خێرا بەگشتی پێکهاتەی ناتەندروستی تێدایە، لەوانە پێکهاتەی پرۆسێس کراو و مادەی پارێزەر و ئاستی بەرزی شەکر و خوێ و چەوری.

ژەمەکانی “خۆراکی خێرا” تایبەتمەندن بەوەی کە هیچ بەهایەکی خۆراکییان نییە بەهۆی پێکهاتەکانییەوە، ئەمە جگە لەوەی کە ڕەنگە مەترسی خۆراکی لەخۆبگرێت، هەروەها دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ٨ ملیۆن کەس ساڵانە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی بۆ سنووردارکردنی هێزی بەبازاڕکردنی خۆراکە ناتەندروستەکان بۆ منداڵان دەستپێکرد، لە ترسی بڵاوبوونەوەی پەتای قەڵەوی لەنێوانیاندا، بەو پێیەی خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٤٠ ملیۆن کەس لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوە کێشیان زیادە یان قەڵەون.

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە زیادەڕۆیی لە خواردنی بەرهەمە خێراکانی بازرگانی، بەو پێیەی بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت لە کورتخایەن و درێژخایەندا، هەروەها دەبێتە هۆی لیستی درێژی کێشە تەندروستییەکان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی today news medical ، کاریگەرییە کورتخایەنەکانی خواردنی خێرا بریتین لە:

– بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

– بەرزی فشاری خوێن

– زیادبوونی هەوکردن

– کاریگەری لەسەر وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکان (میوە و سەوزەی تازە)

– فێربوونی خواردن بە خێرایی

جۆرەکانی خواردنی خێرا

لیستی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی “خۆراکی خێرا” ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

– قەڵەوی

– بەرگری لە ئەنسۆلین

– بەرزی چەوری خوێن

– نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم

– نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان

– هێرشی مێشک

– شێرپەنجە (بەتایبەتی قۆڵۆن و کۆم)

– کێشەکانی هەرسکردن (قەبزی، نەخۆشی دیڤێرتیکولەر، و کەمبوونەوەی بەکتریا تەندروستەکانی ڕیخۆڵە)

– لاوازی بەرگری لەش و کەمبوونەوەی کۆنترۆڵکردنی هەوکردن

-نەخۆشی حەساسیەت و خۆھەوکردن

هەروەها خواردنی خواردنی خێرا ئەگەری تووشبوون بە:

– کێشەی تەندروستی دەروونی

– خەمۆکی

– نەخۆشی ئەلزەهایمەر پارکینسۆن

– کاریگەری لەسەر یادەوەری و فێربوون

جگە لە لیستی درێژی کێشە تەندروستییەکان کە بەهۆی خواردنی خێرا دروست دەبن، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی زۆر خواردنی خێرا دەبێتە هۆی مردن لە تەمەنێکی بچووکدا.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ئەمریکی بۆ پزیشکی خۆپارێزی بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی ٥٧ هەزار هاووڵاتی بەڕازیلی لە نێوان تەمەنی ٣٠ بۆ ٦٩ ساڵدا بەهۆی خواردنی خۆراکی زۆر پرۆسێسکراوەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش زیاتر لە 10%ی مردنە پێشوەختەکانی ساڵانە لە بەرازیل لەنێو ئەم گروپە تەمەنییەدا پێکدەهێنێت، واتە “خۆراکی خێرا” لەوانەیە دەرئەنجامەکانی لە دەرەوەی قەڵەوی و بەرزی کۆلیسترۆڵ هەبێت.

هەروەها توێژینەوەیەک کە لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی لە ئیتاڵیا خۆراکی ئامادەکراو بە ڕێژەیەکی زۆر دەخۆن، ئەگەری مردنیان زیاترە بە گشتی.

 

وەزیری دادی هەرێم دەسەڵاتی دادنووسی بەخشییە 7 فەرمانبەر
پێشت وەزیری دادی هەرێم دەسەڵاتی دادنووسی بەخشییە 7 فەرمانبەر
تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی سێ‌ ناوچەی سلێمانی دەستپێدەكات
دواتر تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی سێ‌ ناوچەی سلێمانی دەستپێدەكات
ەیوەندیدار