وەزیری بەرگری تورکیا: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بێ پاساو بوو



وەزیری بەرگری تورکیا لە هەولێرەوە ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولیر هیچ پاساوێکی نەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا کرد.
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
ڕوونیشیکردەوە کە “وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت”.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیى هاوبەش دووپات کردەوە.
وتیشی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و ڕێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان.

حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە “گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو”.

 

هاووڵاتییانی هەرێم لە قەرز و پێشینەکانی عێراق سوودمەند دەبن<br>خەڵك وردەکاری بانکە نوێیەکە بڵاودەکاتەوە
پێشت هاووڵاتییانی هەرێم لە قەرز و پێشینەکانی عێراق سوودمەند دەبن<br>خەڵك وردەکاری بانکە نوێیەکە بڵاودەکاتەوە
ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و  چوار قوربانی لێکەوتەوە
دواتر ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و  چوار قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار