ئەم هەفتەیە کەش و هەوا نیمچە سەقامگیر دەبێت



کەشناسێک پێشبینی بۆ کەش و هەوای ئەم هەفتەیە دەکات و دەڵێت” تا هەفتەی داهاتوو کەش و هەوا بە نیمچە سەقامگیری دەمێنێتەوە”.

محەمەد کەلاری پێشبینیکاری کەشناسی لە کوردستان و عێراق بە خەڵک ی ڕاگەیاند، هەتا ڕۆژی ٣ شەمە و ٤شەمەی هەفتەی داهاتوو کەش بە نیمچە سەقامگیری دەمێنێتەوە وە پاشان دووبارە شەپۆلی هاوبەشی دەریایی ناوەڕاست و دەریایی سور کاریگەری باشی لەسەر ناوچەکانمان دەبێت ،

باسی لەوەشکرد، لەم نێوەندەدا ئەگەری ئەوەش کراوەیە کە لە ناوچەیەک هەوری ناوخۆیی و تاوە باران و  بروسک دروست ببێت بەڵام بەگشتی کەش ئارام دەبێتەوە و ئەو حاڵەتانە کاتین،

ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما  ڕۆژ دوای ڕۆژ چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە ، و لەو ناوچانەی بەفر لێیان باریوە لە شەوانی درەنگدا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن بەڵام بە گشتی کەشێکی نیمچە بەهاری دەبێت لەگەڵ بونی کزە بای لەناکاوی ساردا لە بەیانیان و دەمەو ئێوارە و شەواندا ،

پەروەردەی سلێمانی داوای مامۆستای وانەبێژ دەکات
پێشت پەروەردەی سلێمانی داوای مامۆستای وانەبێژ دەکات
وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە هەولێرن
دواتر وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە هەولێرن
پەیوەندیدار