پەروەردەی سلێمانی داوای مامۆستای وانەبێژ دەکات



پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دەڵێت، پێویستمان بە چوار مامۆستای وانەبێژ هەیە بەو مەرجەی زمانی عەرەبی بزانن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئامادەیی حەسەکە کە خوێندکارەکانی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستانن و شێوازی خوێندنیان بەزمانی عەرەبییە، پێویستیان بە دوو وانەبێژ هەیە بۆ وانەکانی فیزیا و کیمیا، هەروەها پێویستمان بە دوو وانەبێژی هونەر هەیە لە پسپۆڕی مۆزیک “.

دەربارەی مەرجەکانیش رایگەیاندووە، ئەو کەسەی خوازیارە وەک مامۆستای وانەبێژ دابمەزرێت، پێویستە دەرچووی زانکۆ بێت، هەوەها زمانی عەرەبی بزانێت، لەبەر ئەوەی وانەکان بەزمانی عەرەبی دەوترێتەوە “.

دەشڵێت:”هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت سبەی چوارشەممە، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، کاتژمێر٨:٣٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک بکات بۆ وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی”.

رێوشوێنی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتە بەر
پێشت رێوشوێنی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتە بەر
ئەم هەفتەیە کەش و هەوا نیمچە سەقامگیر دەبێت
دواتر ئەم هەفتەیە کەش و هەوا نیمچە سەقامگیر دەبێت
ەیوەندیدار