وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەرێم



دوای سەردانەكەی بۆ عێراق، وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەرێمی كوردستان.

یەشار گویلەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزیری بەرگری توركیا ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی بالای عێراق كۆبووەوە.

محەمەد شیاع سوودانی، لە بەغدا لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ یەشار گولەر ڕایگەیاند، پێویستە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە سنوور و دۆسییەی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات لەڕێگەی هاریکاری‌ و هەماهەنگی هاوبەش بێت.

وتیشی، “ڕێگەنادەن خاکی عێراق بکرێتە سەرچاوەی هەڕەشەکردن لەسەر توركیا و وڵاتانی دراوسێ و لەوچوارچێوەشدا عێراق رێوشوێنی زۆری بۆ پاراستنی سنوورەكانی لەگەڵ توركیا گرتووەتەبەر”.

پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد
پێشت پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد
تەندروستی بۆ كارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە
دواتر تەندروستی بۆ كارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە
ەیوەندیدار