تەندروستی بۆ كارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئاگادار دەكاتەوە، كە كارتی “هەژماری من” تەواو بووە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بڵاودەكاتەوە، كە كارتی “هەژماری من”یان تەواو بووە و داوایان لێ‌ دەكات بچن كارتەكانیان وەربگرنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/۲/٧ بەزووترین کات سەردانی “بانکی زاگرۆس” بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کاری هەژماری من، دەتوانن لە کاتژمێر ( 8:30ی بەیانی تاوەكو 30:30 خوولەكی دوانیوەڕۆ) سەردانی بانکەكە بکەن.

ئاشكراشی كردووە، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی هەژماری من دەبێت (کارتی نیشیمانی یاخود پاسپۆرت)ان پێبێت.

وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەرێم
پێشت وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەرێم
زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیرکران
دواتر زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیرکران
ەیوەندیدار