نەرمین مەعروف: کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان بە یەکجاری چارەسەر دەبێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەخرێتە خەرجی حاكیمە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام تا یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەموار نەكرێتەوە ناتواندرێت ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت. بەڵام حكومەتی عێراق بڕیاری داوە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی پشكی هەرێمە كە ڕێژەكەی 12.67% ەو ڕێژەیەش جێگیرە.

دەشڵێت:” بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەخرێتە خەرجی حاكیمە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن،چونكە سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات و بیخاتە سەر خەرجی حاكیمە”.

هاتووچۆی سۆران: ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر دەکەونە کار
پێشت هاتووچۆی سۆران: ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر دەکەونە کار
کەشناسی هەریم: ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
دواتر کەشناسی هەریم: ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار