هاتووچۆی سۆران: ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر دەکەونە کار



هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەکەونە کار.

ئەمڕۆ دووشەممە،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لەبەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەکەونە کار.

هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن کە لە جووت سایدی دەروازە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە جووت سایدی جوندیان ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت:”پێشتر بۆ ماوەی سێ رۆژ کامێراکان وەکو تێست کاریان کردووە، بەڵام لە ئەمشەوەوە دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن”.

مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
پێشت مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
نەرمین مەعروف: کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان بە یەکجاری چارەسەر دەبێت
دواتر نەرمین مەعروف: کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان بە یەکجاری چارەسەر دەبێت
ەیوەندیدار