پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند



پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند و داواش لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانی دەکەین دەوام دەستپێدەکاتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو (7ی شوباتی 2024) دەوام دەستپێدەکاتەوە و داواشی لێکردن پەیوەندی بە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەن.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جەخت لە بەردەوامبوونی بایکۆت دەکەنەوە و ئەمڕۆش لە چەند شارۆچکەیەکی سنووری بایکۆت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

مامۆستایانی پێنجوێن بۆ دەستپێكردنەوی دەوام بڕیاریان دا
پێشت مامۆستایانی پێنجوێن بۆ دەستپێكردنەوی دەوام بڕیاریان دا
قەهوەچی: خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە
دواتر قەهوەچی: خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە
ەیوەندیدار