مامۆستایانی پێنجوێن بۆ دەستپێكردنەوی دەوام بڕیاریان دا



دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی پێنجوێن وەڵامی پەیامەكەی پەروەردەی شارۆچكەكەیان دەدەنەوە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام و ڕایدەگەیەنێت، كە “بە هیچ جۆرێک ناچینە ژێرباری ئەو بڕیارە حیزبیانە و ڕۆژی چوار شەممە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن”.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ڕۆژی چوار شەممە (٢٠٢٤/٢/٧) پەیوەندی بکەنەوە بەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنەوە لەبەرئەوەی دەوام دەست پێدەکاتەوە”.

لای خۆشیەوە، دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی (میلاک و وانەبێژ)ی پەروەردەی پێندوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڕیارەكەی پەروەردە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی پەروەردەی پێنجوێن بڵاویان کردەوە، کە چوار شەممە دەوام دەسپێدەکاتەوە، ئێمە وەک مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژانی پێنجوێن بە هیچ جۆرێک ناچینە ژێرباری ئەو بڕیارە حیزبیانە”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە 7/2/2024 لە بەردەم بینای پەروەردەی پێنجوێن گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “داواکارین لە مامۆستایان ئامادەبن بێ هیچ پاساوێك”.

لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق كرایە پشوو
پێشت لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق كرایە پشوو
پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
دواتر پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار