قەهوەچی: خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە



جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ڕایگەیاند گەشبین نین بە بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دادگای فیدراڵی و باس لەوەش دەکات کە خۆیان بۆ “خراپترین ئەگەر” ئامادە کردووە.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمان گەشبین نین کە بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئێمە دەربچێت و خۆشمان بۆ خراپترین سیناریۆ و ئەگەر ئامادە کردووە.

دادگای فیدراڵی ڕۆژی 11ی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆتایی دەربارەی ئەو سکاڵایەی لەسەر کورسی کۆتاکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تۆمارکراوە.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، ڕایگەیاند،” ئەم چاوەڕوانیە باش نییە و دڵەڕاوکێ لەلای خەڵک دروست دەبێت، خوازیارین لە 11-2 بڕیارەکە یەکلاکەرەوە بێت، بۆئەوەی هەڵبژاردن چیتر دوا نەخرێت، چونکە دوا خستن بە مانای لاوازکردنی قەوارەی هەرێم و لێدانە لە دەستکەوتەکانی هەرێم، خەڵکی دڵسۆزی کوردستانیش بەوە دڵخۆش نابن.”

وتیشی،” لە کاتی پێشکەشکردنی ئەم سکاڵایە هەر لە سەرەتاوە بۆ سیناریۆ خراپەکە خۆمان ئامادە کردووە، چاوەڕێ نین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی پێکهاتەکەمان دەربچێت، چونکە بڕیارەکە 7 جار دواخرا، بۆیە گەشبین نیم کە لە بەرژەوەندی پێکهاتەکان بێت، ئەوەی گەشبینم ئەوەیە کە چیتر هەڵبژاردن دوا نەکەوێت”.

پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
پێشت پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ئاگاداردەکرێنەوە
دواتر هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ئاگاداردەکرێنەوە
ەیوەندیدار