هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ئاگاداردەکرێنەوە



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ئاگاداردەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونەکە تا ١٠ ئادار بەردەوامدەبێت”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا، بۆ بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕيارىدا بە لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی ٪١٥ لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، بەڵام هێشتا كاری پێدەكرێت، بۆیە لە ئێستاوە تا ڕێكەوتی ١٠ ئاداری ٢٠٢٤ هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشكەش بكەن.

قەهوەچی: خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە
پێشت قەهوەچی: خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە
با مێشەکان گوێیان لێ نەبێ: وەرنەوە بۆ خوێ!
دواتر با مێشەکان گوێیان لێ نەبێ: وەرنەوە بۆ خوێ!
ەیوەندیدار