لێكۆڵینەوە لە مردنی خوێندكارەكەی سلێمانی دەستپێدەكات



لە خوێندنگەیەكی سلێمانی منداڵێك وەك دەوترێت بەهۆی “غازی سۆپاوە گیانی لەدەستداوە و 7 خوێندكاری دیكە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون” و تەندروستی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هۆكارەكەی نازانین چییە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فراكەوتنی خێرای تەندروستی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە خوێندنگەی گوندی “چەقڵاوە” لەسنووری سلێمانی خوێندكارێك بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بە تەواوی ژمارەی ئەو خوێندكارانەی تەنگەنەفەس بوون نازانین.

سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی مامۆستایەك سزای خوێندكارەكانی دابێت و ئەو ڕووداوە ڕوویدابێت، وتی، “ئەوە تەنها دەنگۆی هەندێك لە ڕاگەیاندنەكانە و تا ئێستا نازانین هۆكاری گیانلەدەستدانی خوێندكارەكە بەتەواوی چییە”.

ڕاشیگەیاند، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكرێت و دواتر بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

لای خۆشیەوە، مامۆستا تریفە، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگەكەی قسەیان كردووە و خوێندكارەكە بووراوەتەوە لە پۆلدا و هاوڕێكانی مامۆستاكانیان ئاگاداركردۆتە و براوەتە ئیدارەی خوێندنگە و تەنها پرخەیەكی لێهاتووە و گیانی لەدەستداوە”.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە مامۆستا تریفە، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

لەوەند كاروان، ئەو خوێندكارە 12 ساڵەی ئەمڕۆ لە پۆلدا لە خوێندنگەی “چەقڵاوە” لە سنووری تانجەرۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە ئەم ڕێگایە بەکار مەهێنن
پێشت هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە ئەم ڕێگایە بەکار مەهێنن
قوتابییەك بە هۆی غازی سۆپای پۆلەکەی گیانی لەدەستدا
دواتر قوتابییەك بە هۆی غازی سۆپای پۆلەکەی گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار