وەزیری پەروەردە پەیامێک بۆ قوتابیانی ناوچەکانی بایکۆت دەنێرێت



وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکیان بۆ خوێندنی قوتابیانی پۆلی 12 هەیە، بە تایبەتیش بۆ قوتابیانی ناوچەکانی بایکۆت و بڕیاریشە لە ئەنجومەنی وەزارەتدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە دەربارەی گرفتی قوتابییانی پۆلی 12 و داواکارییەکانیان بۆ کەمکردەنەوەی پرۆگرامی خوێندن لە ناوچەکانی بایکۆت رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن گرفت بۆ قوتابیان دروست دەکات لە کاتی وەرگرتنیان لە زانکۆ.

وتیشی: “ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە ڕێی میکانیزمێکەوە کاتێکی زیاتر بدەینەوە ئەو قوتابخانانەی کە درەنگ دەوامیان دەستپێکردووە یاخود دەستیان پێنەکردووە”.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، هەر شتیکیان پێ بکرێت “بۆ خزمەتکردنی قوتابیەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین درێغی ناکەین و وەکو حکومەتی هەرێمی کوردساتن خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بۆ خزمەتکردنیان”.

ئالان حەمە سەعید ئەوەشی خستەڕوو کە دەستپێشخەرییەکیان بۆ هەموو قوتابیان هەیە کە لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی 12دەبێت”، بەڵام ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکی ئاشکرا نەکرد و ڕایگەیاند، ئاشکراکردنی دەستپێشخەرییەکە دەخەنە دوای گفتوگۆکردنی لە ئەنجومەنی وەزارەتدا.

بە هۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە، دەوام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێنەکردووە و قوتابییانی پۆلی 12ش داوای چارەسەرکردنی گرفتی ئەمساڵی خوێندنیان دەکەن.

دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەسەر کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم دواخست
پێشت دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەسەر کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم دواخست
کەشناسی: پلەی گەرما گەیشتە ژێر سفر و لەم ناوچانەش بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما گەیشتە ژێر سفر و لەم ناوچانەش بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار