دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەسەر کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم دواخست



بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخست کە لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵایەك بدات کە لە لایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا پێنج ماددەی یاساکەیان بە نادەستووری وەسفکردووە کە تایبەتە بە کۆتای پێکهاتەکان.

بەڵام دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی 11ی ئەم مانگە دواخرا و دادگا داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد کە زانیاری لەسەر ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم بۆ بنێرێت.

یەکێتی و پارتی لەسەر پارێزگاری کەرکووك ڕێککەوتن
پێشت یەکێتی و پارتی لەسەر پارێزگاری کەرکووك ڕێککەوتن
وەزیری پەروەردە پەیامێک بۆ قوتابیانی ناوچەکانی بایکۆت دەنێرێت
دواتر وەزیری پەروەردە پەیامێک بۆ قوتابیانی ناوچەکانی بایکۆت دەنێرێت
ەیوەندیدار