سودانی ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند



بەبۆنەی هێرشەکانی دوێنێ شەوەوە ئەنجومەنی وەزیران ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.

نوسینگەی سودانی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگای هێزە چەکدارەکان و بۆ رێزگرتن لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی شەوی رابردووی ئەمریکاوە لە ناوچەی عەکاشات و قائیم گیانیان لەدەستدا، ماتەمینی گشتی لە تەواوی فەرمانگە حکومییەکاندا راگەیاند.

شەوی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد و شوێنەکانی سەر بە هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری کردە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

بەوتەی باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەت، “ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی (ئەمریکا) بووە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس، کە هاووڵاتی مەدەنیشیان تێدابوو، جگە لە 25 بریندار، هەروەها زیان و زەرەریش بە بینای نیشتەجێبوون و موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی گەیاندووە”.

پەروەردەیەك بۆ كارتی بانكیی مووچە مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە
پێشت پەروەردەیەك بۆ كارتی بانكیی مووچە مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە
عێراق نرخی غازی ماڵانی هەرزان كرد
دواتر عێراق نرخی غازی ماڵانی هەرزان كرد
ەیوەندیدار