عێراق نرخی غازی ماڵانی هەرزان كرد



حكومەتی عێراق نرخی بوتڵێك غازی ماڵانی بە بڕی 4 هەزار دینار هەرزان كرد.

پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نرخی غازی ماڵان هەرزان كراوە و نرخی یەك بوتڵ لە 10 هەزار دینارەوە كەم كراوەتەوە بۆ 6 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا لە گەڕەكەكانی سنووری پارێزگاكە دابەشكردنی غاز بە نرخی داشكێنراوی حكومی دەستی پێكردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە گەڕەكی (حدبا) هاووڵاتیان لەكاتی وەرگرتنی غازدا پێشوازییان لە بڕیارەكە كردووە.

 

سودانی ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند
پێشت سودانی ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند
ئێران؛ ژاپۆنی لە جامی ئاسیا كردە دەرەوە
دواتر ئێران؛ ژاپۆنی لە جامی ئاسیا كردە دەرەوە
ەیوەندیدار