یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
كۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبێتەوە



بڕیاروایە ڕۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە کۆببێتەوە.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی مەکتەبی سیاسی بڵاویانكردەوە، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی ناوەندی پارتی، پرسی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی پارتی، دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی و پەیوەندی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و باردودۆخی ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە سبەی یەک شەممە بڕیارەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستا و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لە سلێمانی کۆببنەوە.

هاوكات، بەپێی هواڵی میدیاكان، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كۆبۆتەوە.

پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر هێرشەكانی ئەمریكا ئەنجام دەدات
پێشت پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر هێرشەكانی ئەمریكا ئەنجام دەدات
ماوەی 8 ساڵ بەسەر بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە تێدەپەڕێت
دواتر ماوەی 8 ساڵ بەسەر بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە تێدەپەڕێت
ەیوەندیدار