پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر هێرشەكانی ئەمریكا ئەنجام دەدات



 

دوابەدوای زنجیرەیەك هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق، سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری “ئیدانەی دەكەن و بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق” وەسفی دەكەن و جەختدەكەنەوە لە ئەنجامجانی كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار بکات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکەین و ئەو هێرشانە پێشێلکاریی سەروەریی عێراقن.

لای خۆشیەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی توندی دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی عەکاشات و قائیم دەكات.

سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنێکی تایبەتی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ دیاریکردنی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵات و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر سەروەری و ژیانی عێراقییەکان.

ئێران؛ ژاپۆنی لە جامی ئاسیا كردە دەرەوە
پێشت ئێران؛ ژاپۆنی لە جامی ئاسیا كردە دەرەوە
یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە<br>كۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبێتەوە
دواتر یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە<br>كۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار