حەشدی شەعبی ناوی بەرپرسە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە



ئەمریکا لە هێرشەکەی دوێنێ شەوی عێراق ناوەندێکی تەندروستی بە ئامانجگرتووە، بەهۆیە کەسانی سەربازی و سڤیل گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە، کاروباری پزیشکی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لە بۆردوومانی ئەمریکا لە ئەنبار گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە بۆ پاراستنی تایبەتی یەکە پزیشکییەکانی سوپا کە لە یەکەمین ڕێککەوتننامەی جنێڤ لە ساڵی ١٩٤٩دا باسی لێوەکراوە.

ئەمەش لە ماددەی ١٩ی ڕێکەوتننامەی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە، کە دەڵێت: “دروست نییە، لە هیچ بارودۆخێکدا، هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە جێگیرەکان و یەکە گەڕۆکەکان کە سەر بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی ئەو کەسانە هاتووە کە لە نەخۆشخانەیەکی قائیم کوژراون، قاسم موحسین ساجت، زولفەقار تەڵعەت عەبد، عەبدوڵڵا ئیبراهیم عەبدول جەبار، ئەسیر جابر سەلمان، و عەبدول عەباس عەبدالله عەباس.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ئەمریکا بۆ ناوچەی قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق، ٢٢ کەس کوژراون و برینداربوون، کە ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا کوژران و کەسانی سەربازی و سڤیلی تێدایە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا-سێنتکۆم وردەکاریی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر عێراق و سووریای ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ٨٥ بنکەیان کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە هێرشەکان لە حەوت شوێندا چڕبوونەتەوە، سێ لەوانە لە عێراق و چوار شوێن لە سوریا.

کامێرایەکی دیکەی خاڵ بۆ خاڵ زیاد دەکات
پێشت کامێرایەکی دیکەی خاڵ بۆ خاڵ زیاد دەکات
یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان ڕاگەیەنرا
دواتر یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار