یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان ڕاگەیەنرا



پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕاگەیاندرا، قیستی مانگانەکەی ١٥٠ هەزار دینارە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سامان حسێن، یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ڕایگەیاند، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ژیانەوە، ٢٤٠ یەکە بۆ کەمئەندامان تەرخانکراوە.

پڕۆژەی ژیانەوە دەکەوێتە قولەرەیسی لە سلێمانی، لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، ٪٢٤ پڕۆژەکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانکراوە.

نرخی یەکەکان پێنج هەزار دۆلارە، قیستی مانگانەکەی ١٥٠ هەزار دیناردەبێت، لە سبەینێوە لە بارەگای یەکێتی کەمئەندامان سلێمانی فۆڕمی یەکەکان دابەشدەکرێت.

٢٤٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن لە یەکەکان سوودمەندببن، لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم کارەکانی تەواودەبێت.

مەرجەکان بۆ وەرگرتنی فۆڕم کەمئەندام بوون و ئەندامێتییە لە ڕێکخراوی کەمئەندامانە، هەروەها تەنەمی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکە تەمەنی سەرو ١٨ ساڵ بێت، هەر ماڵێکیش دوو یان زیاتر خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبێت مەرجی تەمەنی نابێت، دەبێت ئەو کەسە سوودمەندنەبووبێت لە حکومەت و هیچ خانوویەکی نەبێت.

 

حەشدی شەعبی ناوی بەرپرسە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە
پێشت حەشدی شەعبی ناوی بەرپرسە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە
مامۆستایان بە مووچەیەک دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن؟
دواتر مامۆستایان بە مووچەیەک دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن؟
ەیوەندیدار