شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و دەشڵێت: “هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران دەستپێدەكات”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی کردۆتە بەشێکی ناوچەکان ئەمشەو کۆتایی پێدێت و سبەی شەممە 3/2/2024 کەش سەقامگیر و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە پاش نیوەڕۆی دوو سبەی ڕۆژی یەک شەمە 4/2/2024 ناوچەکانمان ئەکەوێتەوە ژێر کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆیەک، کە سەنتەرەکەی بەسەر باکووری تورکیا و ئێرانە و لەئەنجامی کاریگەریەکانی شەپۆلێکی دیکەی ڕێژە مامناوەندی بەفر و بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە.

وتیشی، “لەناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان بەباران و نزمبوونەوەیەکی کەم لەپلەکانی گەرما کاریگەری ئەبێت و ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان تا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 6/2/2024 کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگشتی لە ڕۆژی چوار شەممەوە 7/2/2024 بەھۆی درێژبوونەوەی بەرزە پاڵەپەستۆکانی ڕۆژئاوا و باشووری ئەوروپا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەشی ھەرێمی کوردستان ماوەیەکی دیاری نەکراو سەقامگیری و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخۆیەوە ئەبینێت.

 

ئاوات شێخ جەناب كاتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پێشت ئاوات شێخ جەناب كاتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دوای پێشمەرگە پلەبەرزكردنەوە بۆ هێزەكانی ناوخۆش دەكرێت
دواتر دوای پێشمەرگە پلەبەرزكردنەوە بۆ هێزەكانی ناوخۆش دەكرێت
ەیوەندیدار