كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران و مامۆستایان ڕاگەیەنرا



دوای 50 ڕۆژ خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەنرا و مووچەی سێ‌ مانگی ساڵی ڕابردوو بە چارەنووسێكی نادیار سپێردراوە و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە بایكۆت و خۆپیشاندان تاوەكو جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكانیان.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان دابەش دەكرێت، بەڵام مووچەی سێ‌ مانگی ساڵی ڕابردوو چارەنووسی نادیارە و هاوكات داواكارییەكانی دیكەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە پلەبەرزكردنەوە و پێدانی مووچە لە بەغداوە تا ئێستا جێبەجێ‌ نەكراوە.

مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنن، “مووچەی بدەن و نەدەن شۆڕشی سپی مامۆستایان بــەردەوامـە تـاوەکــو جێبەجـێ کـردنـی تــەواوی داواکاریەکانمان و بــایکــۆت بـەردەوامــە”.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوو شەممە 5/ 2/ 2024، ڕۆژێک دوای وەرگرتنی مووچە، لەژێر ناوی (پێکەوە بەهێزترین) کاریگەرترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ڕادەگەیەنین.

لای خۆشیانەوە، لە هەڵەبجە بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرتاسەری سەرجەم چین و توێژەكان بڵاوكرایەوە و داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و كاسبكاران و هاووڵاتیان دەكرێت، بەشداری لە خۆپیشاندانی “فراوان بوونی بایكۆت و ناڕەزایەتییەكان” بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژی دوو شەممە لە كاتژمێر 10ی بەیانی خۆپیشاندان لە بەردەم فولكەی عومەری خاوەر ئەنجام دەدرێت.

پێشت دژەتیرۆر لیستی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
لە بەغداوە پاڵپشتی ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
دواتر لە بەغداوە پاڵپشتی ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
ەیوەندیدار