بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت بە دۆلار ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە



پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا سزای بانكەكانی عێراقی نەداوە و دەشڵێت: “تەنها یەك بانك سزادراوە” و جەختیشدەكاتەوە، پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو دەبێت.

عەلی عەلڵاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، دەنگۆی سزادانی ژمارەیەك بانكی عێراقی لەلایەن گەنجینەی ئەمریكاوە ڕەتدەکەینەوە، جگە لە بانکی (هودا) و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری.

ڕاشیگەیاندووە، بانكی ناوەندی ڕێگری لە ژمارەیەک بانک و کۆمپانیا کرد، کە دۆلار بەدەستبهێنن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرجەکانەوە، بۆیە بانکەکان دەتوانن هەڵوێست و پابەندبوونەکانیان ڕاست بکەنەوە، کە پێویستە بۆ چوونە ناو مامەڵە دەرەکیەکانیان.

ئاشكراشی كرد، پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو دەبێت.

دەشڵێت: “بانکی ناوەندی پێداچوونەوەی بەردەوامی هەیە، ئەو بانکانەی ستانداردەکان جێبەجێ دەکەن ڕێگەیان پێدەدرێت دۆلار بەدەستبهێنن و لە ئێستاشدا گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی ڕێکخستنی گواستنەوەی دەرەکی بۆ بانکەکان”.

عەللاق جەختیشی كردەوە، ئەو بانکانەی بڕیاریان بەرامبەر دەردەچێت تەنها ڕێگرییان لێدەکەن لە بەدەستهێنانی دۆلار و دەتوانن کارە ئاساییەکانیان ئەنجام بدەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، گەنجینەی ئەمریکا ستایشی بڕگەکانی بانکی ناوەندی دەکات بۆ بانکەکان، کە مەرج و ستانداردەکانی گواستنەوەی دەرەکی و کردنەوەی ئەژمێری لە بانکە بیانییە باوەڕپێکراوەکانی نێودەوڵەتی لەخۆگرتبوو.

مووچەخۆران بەهۆی ڕێکار و بیانووەکانەوە ماوەیەکی زۆرە مووچەکانیان دواکەوتووە
پێشت مووچەخۆران بەهۆی ڕێکار و بیانووەکانەوە ماوەیەکی زۆرە مووچەکانیان دواکەوتووە
وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار