نرخی فەرمی غازی ماڵان لە هەڵەبجە دیاریکرا



قائیقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، چەند ڕێنماییەکمان سەبارەت بە دابەشکردنی غاز و کاتی دابەشکردن و وەکیلەکان بڵاوکردەوە.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا،  لیژنەی سوتەمەنی بۆ سەرجەم کارگە غــــازەکانی سنوری پارێزگاکەمان

لەسەر ڕۆشنایی ڕێنمایی تایبەت و بە فەرمانی بەڕێز قائیمقامی قەزای ناوەند و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری سوتەمەنی و ئەندامانی لیژنە، بڕیاردرا:

١. کاتی دابەش کردنی غاز لە کارگە غـــازەکان لە کاتژمێر ٦ بەیانی بۆ ۱ پاش نیوەڕۆ دەبێت.

٢.تەنها بۆ وەکیلی فەرمی هەیە بڕوات بۆ ناو کارگەی غاز و ئەولەویاتی سەرجەم وەکیلەکان بەردەستن بۆ کاری پێویست.

٣. دەبێت سەرەتا وەکیلەکان بڕە غازی دیاری کراوی خۆیان وەرگرن، لە پاشان غاز بە تاک دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی فەرمی (٨٥٠٠ ).

بە پێچەوانەوە هەر کارگەیەک پابەندنەبێت بە ڕێنماییەکانەوە، تووشی ئیجرائاتی یاسایی دەبێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لەکاتی بوونی هەر گرفتێک سەبارەت بە بوارەکانی سوتەمەنی و گران فرۆشی وەکیلەکان و  لە سنوری پارێزگاکەمان، دەتوانن ئاگاداری لیژنەکانمان بکەنەوە بەم ژمارانەی لای خوارەوە دیاری کراوە بە مەبەستی ئیجرائاتی یاسایی.

07501117524

07501158867

07501226141

07501049403

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
ئەو كەسەی تەقەی لە هاووڵاتییەك كرد لە سلێمانی دەستگیركرا
دواتر ئەو كەسەی تەقەی لە هاووڵاتییەك كرد لە سلێمانی دەستگیركرا
ەیوەندیدار