شوێنگرەوەی عەبدوڵڵاهیان دیاریکرا



ئێران  عەلی باقری، سەرۆکی دانوستانکاری مەلەفی ئەتۆمی و جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی، وەک وەزیری بە وەکالەت، لە شوێنی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، کە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا گیانی لەدەست دا، دیاریکرد.

عەلی باقری کەسێکی متمانەپیکراوی ئێرانە، هاوکات پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هەیە.

باقری کێیە؟

کەسێکی متمانەپێکراوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییە لە ئێران

  • لە مانگی 10ی ساڵی 1967 لەدایکبووە
  • لە مانگی 10ی ساڵی 2021 وەک نوێنەری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیاریکراوە.
  • لە ساڵی 2007 نوێنەری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئێران بووە تا ساڵی 2013
  • بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەعید جەلیلی بووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە ساڵی 2013 دا.
  • پەیوەندییەکی خێزانی تۆکمەی لەگەڵ رابەری باڵا عەلی خامنەیی هەیە.
دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەژماری من بڵاودەكاتەوە
پێشت دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەژماری من بڵاودەكاتەوە
یاسین مەحمود ڕەشید پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێران دەکات
دواتر یاسین مەحمود ڕەشید پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێران دەکات
پەیوەندیدار