لەڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا



لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی- ڕانیە لەنزیك خەلەكان، دایكێك و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی خەلەكان، سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە دایكێك و دو منداڵن، كەسێكی دیكەش برینداربوو.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئێستا تەرمەكان لە پزشكی دادی سلێمانین.
وتیشی ئەو كەسەی كە بریندارە كوڕەو تەمەنی 9 ساڵەو ناوی ئیبراهیم عەبدولڕەحمان، سەر نشینی هەمان ئەو ئۆتۆمبێلە بووە كە دایك و دوو منداڵەكەی تێدا بووە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، دۆخی تەندروستی بریندارەكە جێگیرە و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت.

“نزیكەی ١٨٥ ھەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە”
پێشت “نزیكەی ١٨٥ ھەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە”
سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ هاوسەرۆكانی پەیەدە كۆبووەوە
دواتر سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ هاوسەرۆكانی پەیەدە كۆبووەوە
ەیوەندیدار