“نزیكەی ١٨٥ ھەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە”



 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە تا ١٩ی كانوونی یەكەم، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، ٣٦ ملیۆن و ٨٦٩ ھەزار ٤٠٠ لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری ھەرێمی كوردستان دابەشكردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی دوایین ئاماری وەبەرھێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، تاوەكو ١٩ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، ١٨٤ ھەزار و ٣٤٧ خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەكەش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاندووە لە سنووری پارێزگای ھەولێر، نۆ ملیۆن و ٩٢٤ ھەزار لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و تیایدا ٤٩ ھەزار و ٦٢٠ خێزان سوودمەندبوون، هاوكات لە سنووری پارێزگای دھۆك، ١٠ ملیۆن و ٦٤١ ھەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و تیایدا ٥٣ ھەزار و ٢٠٨ خێزان، سوودمەندبوون، هەورەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەش، ١٦ ملیۆن و ٣٠٣ ھەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و تیایدا ٨١ ھەزار و ٥١٩ خێزان سوودمەندبوون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە حكوومەت بڕی ٧٠ ملیار دیناری بۆ كڕینی نەوتی سپی تەرخانكردووە و بەشێوەی تەندەر ٣٢٠ ھەزار بەرمیلی بە نرخی ٢٨٤ ھەزار دینار بۆ ھەر بەرمیلێك دابینكردووە، ھەروەھا پاڵپشتیی حكوومەت بۆ نرخی ھەر بەرمیلێك دەگاتە سەدا ٦٥ و هاووڵاتییان تەنیا سەدا ٣٥ی نرخەكەی دەدەن.

ئەمڕۆ زێلێنسكی سەردانی ئەمریكا دەكات
پێشت ئەمڕۆ زێلێنسكی سەردانی ئەمریكا دەكات
لەڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لەڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار