بە ڤیدیۆ؛ دوو چالاكوانی ژینگە شۆبا بە تابلۆی مۆنالیزا دەكەن



ئەمڕۆ یەک شەممە دوو چالاکوانی ژینگەپارێز، شۆربایان بەسەر تابلۆی مۆنالیزا لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس كرد.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو ژن سنووری نێوان تابلۆکە و بینەران دەبەزێنن و یەکێکیان قاپێك شۆربای فڕێدایە سەر ئەو تابلۆ بەناوبانگەی جیهان.

یەکێک لەو دوو ژنە چاکەتەکەی داکەندووە و تیشێرتێکی لەسەر نووسراوە Riposte Alimentaire لە پێشەوە، کە بە واتای “وەڵامدانەوەی خۆراک” دێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گروپێکی چالاکوانی کەشوهەوا.

لای خۆشیانەوە، ستافی مۆزەخانەکە بەپەلە بەرەو تابلۆكە چوون و بە دانانی شاشەیەكی ڕەش هەوڵیاندا شێواندنی تابلۆكەی مۆنالیزا بشارنەوە تاوەكو هاووڵاتیان نەیبینن.

 

پارێزەرانی خۆبەخش پشتیوانی مامۆستایان دەکەن
پێشت پارێزەرانی خۆبەخش پشتیوانی مامۆستایان دەکەن
خەڵك؛ كاتی سوێندخواردن و كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ كاتی سوێندخواردن و كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار