نوێنەری حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر مووچە دەدات



سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، قسەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کردووە، بە ئێمەی وت، هیچ کێشەیەک لە ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نییە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەژێر فشاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیدا بووە و وەزیری دارایی عێراقیش پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکە ڕاگەیاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، “قسەمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، بە ئێمەی وت، هیچ کێشەیەک لە ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نییە؛ بۆیە ئەگەر هیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەکەن، لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەکە دەگات”.

بە وتەی سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، “زۆر لایەن فشار لە ئەنجوومەنی وەزیران، خودی وەزیرەکان و دامودەزگا حکومییەکانی عێراق دەکەن تاوەکو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەبن”.

ماوەی چوار مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هەریەكە لە هەرێم و بەغداش یەكتر بە بەرپرس دەزانن لە دابین كردنی مووچە و هاوكات، لە داهاتی ناوخۆی ئەو چەند مانگەی ڕابردووش مووچەیەك نەدراوە بە مووچەخۆران.

سودانی دەوامی فەرمانبەرانی كەم كردەوە
پێشت سودانی دەوامی فەرمانبەرانی كەم كردەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگێکی هەناردەکردنی نەوتی ئاشکرا کرد
دواتر وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگێکی هەناردەکردنی نەوتی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار