سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت



مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان سبەینێ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەن، جەختدەکەنەوە لەوەی تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بایکۆت ناشکێنن.

ماوەی نزیکەیی پێنج مانگ دەبێت کە مامۆستایان و وانەبێژان لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کردووە، تا داواکارییەکانیان لە دابەشکردنی مووچە مانگانە لە کاتی خۆیدا، پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان جێبەجێدەکرێت.

هاوکات چەند ڕۆژێک دەبێت فشارەکان بۆ شکاندنی بایکۆت زیادیکردووە، پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەکات بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە سزادانی مامۆستایان.

لەو چوارچێوەیەدا سبەینێ یەکشەممە، مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن.

ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم
پێشت ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم
هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر!
دواتر هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر!
ەیوەندیدار