حكومەتی هەرێم لەسەر بودجە و سووتەمەنی كۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێدەكرێت لەوانە پرسی بودجەو سووتەمەنی لەگەڵ خستنەڕووی دەرئەنجامەكانی شاندی دانوستانی هەرێم و بەغدا.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، فەرمانگەی میدیاو زانیاری دەڵێت، كۆبوونەوەكە چەند تەوەرێك لە خۆ دەگرێت و تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای دانوستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنوورییەكان و دیوانی چاودێری دارایی.
ئاماژە بە ئەوەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی.

باس لە ئەوەشكراوە، بڕگەی سێیەم و كۆتاییش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پلانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەنجومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.

 

هۆشدارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە
پێشت هۆشدارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە
جەهەپە و ئەسەد ڕێككەوتن
دواتر جەهەپە و ئەسەد ڕێككەوتن
ەیوەندیدار