کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە



کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و ٩٠٠ کارمەند دووردەخاتەوە.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ بڕیاریدا هەزار و ٩٠٠ کارمەند لە کارەکانیان دووربخاتەوە کە زۆربەیان لە یەکەی یارییەکانی “ئەکتیڤیژن بلیزارد” کاریان کردووە، لەکاتێکدا داهاتی کۆمپانیاکە لەزیادبووندایە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەهای بازاڕی پشکەکانی مایکرۆسۆفت سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوت.

قازانجی مایکرۆسۆفت بەگوێرەی ماڵپەڕی “CompaniesMarketcap”  گەیشتووەتە ٣.٠٠٩ تریلیۆن دۆلار، لە کاتێکدا قازانجی ئەپڵ ٣.٠٠٢ تریلیۆن دۆلارە، ڕۆژی هەینی پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە ڕێژەی ٪٠.٥٥ بەرزبوونەوە و گەیشتنە ٤٠٤.٨٧ دۆلار.

نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت؟
پێشت نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت؟
وشکە سەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر وشکە سەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار