وشکە سەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکشەممە شەپۆلی بارانبارین کۆتای دێت، کۆتای مانگ شەپۆلی بەفر و وشکە سەرما بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لەئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و مانەوەی بارستە ھەوای سارد سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان ھەوری تەواو دەبێت، ھەندێ کات و شوێن نمە بارانێکی کەم دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا و کاتەکانی ئێوارە بەدواوە کۆتای پێدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمرۆ بەجێگیری دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاویەیکان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و ھەندێک کات مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێەکدا.

ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجامی مانەوەی بارستە ھەوای سارد لە ڕۆژانی داھاتوودا لەسەر وڵاتانی ناوچەکە ئەم ھەفتەیە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی مانگ شەپۆلێکی نوێی لاوازی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی وشکە سەرما و ھەڵکردنی بای باکور و باکوری ڕۆژھەڵات.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە
پێشت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە
پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
دواتر پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
ەیوەندیدار